ژمارەیەك زیندانی ئاگریان لە زیندانیی عیمارە بەردا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
زیندانی ناوەندیی شاری عیمارە لەلایەن زیندانییەكانەوە دەسوتێنرێت و داوای گۆڕینی بەرپرسێكی سەربازی دەكەن.
ماڵپەڕِەكانی عیراق لەزاری سەرچاوەكانیانەوە بڵاویانكردۆتەوە، ژمارەیەك زیندانی لەناو زیندانی ناوەندی عیمارە دوو هۆڵیان ئاگر تێبەرداوەو سوتاندویانە، تیمەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنەكەو كۆنترۆڵیان كردوە.
سەرچاوەكان وتوشیانە ئەو دو هۆڵەی زیندانییەكان ئاگریان تێبەرداوە پێكهاتون لەو سزادراوانەی كە بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە حوكم دراون، هۆكاری ئەو كارەشیان وەك ناڕەزایەتی دەربڕین بوە بەرامبەر بە بەڕێوەبەری هەواڵگری زیندانەكەو داوایانكردوە بگۆڕدرێت و كەسێكی تر لە شوێنی دابنرێت.
هەربەپێی زانیارییەكان هیچ زیندانییەكان بەهۆی ئەو ئاگركەوتنەوەیەوە زیانی بەرنەكەتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group