نەوا-
لە گۆڕستانێكی نزیك زیندانەكانی دیمەشق لەسوریا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە كە گومان دەكرێت بە هەزارن تەرمی تیایدا بێت.
كەناڵی ئەلجەزیرە لە رێگەی پەیامنێرەكەیەوە بڵاویكردەوە، لەناو ئەو گۆڕستانەدا گومان هەیە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵ هەبن، لەهەندێك شوێنی گۆڕستانەكەدا چاڵی درێژ هەڵكەنراون و سەری چاڵەكەیان بە كۆنكرێت داپۆشیوە.
وتیشی: لەیەكێك لە چاڵەكاندا توانراوە سەری یەكێك لە كۆنكرێتەكان لاببرێت بینویانە چەندین كیسەی نایلۆنی رەنگ سپیان تیادایە كە هەر یەكەیان ژمارەی تایبەتی پێوەیە، ئەمەش بەڵگەیە كە ئەو زیندانیانەی لەناو زیندانەكانی سوریادا گیانیان لەدەستداوە لەوێدا شاردراونەتەوە، بۆیە گومان دەكەن بە هەزاران تەرم لەناو ئەو چاڵانەدابن كە دەسەڵاتدارانی بەشار ئەسەد شاردونیانەتەوە.