تەندروستی سلێمانی: سەباح نەسرەدین دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە

پێش 2 هەفتە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە گوایە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دەستی لەكاركێشابێتەوە.
دوایئەوەی بڵاوكرایەوە كە گوایە سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستیلەكاركێشاوەتەوە، بەڕێوبەرایەتییەكە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە، دەنگۆی دەست لەكاركێشانەوەی سەباح نەسرەدین دورە لەڕاستیەوە، لەكاتێكدا ئەم هەواڵە بڵاوكراوەتەوە نەپەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتییەوە نە بەڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە كراوە.
راشیگەیاندوە، بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیاریی داوا لە میدیاكان دەكەن لە دروستی زانیاریی سەرچاوەكانیان دڵنیاببنەوە بۆئەوەی زانیارییەكان بە راستگۆیی بڵاوبكرێنەوەو هاوڵاتیان چەواشە نەكرێن، ئەم هەواڵە لەكاتێكدا بڵاوكراوەتەوە كە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەئەركی فەرمی خۆیدا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group