لە دوای روخانی ئەسەدەوە ئیسرائیل 100 هێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر سوریا

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
لە دوای روخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل 100 شوێنیان لە سوریا كردوەتە ئامانج.
كەناڵەكانی ئیسرائیل لە چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردۆتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە زنجیرەیەك هێرشدا 100 ئامانجیان لە سوریا پێكاوە، ئەو ئامانجانە ژمارەیەك خاڵی ستراتیجی، سیستمی موشەكی پێشكەوتو، كۆگای چەك و تەقەمەنی و چەند دامەزراوەیەكی تایبەت بە دروستكردنی چەك و تەقەمەنی بوە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی ساڵی 1974ی بۆ جیاكردنەوەی سنوری نێوان ئیسرائیل و سوریا راگەیاندو سوپای ئیسرائیل ناوچەی جەبەل شێخی لەنێوان هەردو وڵاتدا كۆنترۆڵ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group