نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی سوریا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردەوە كە بەردەوام دەبن لەسەر كارەكانیان.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەكردوە، لاپەڕەیەكی نوێ لەمێژوی سوریا دەنوسنەوە بە بەڵێن و پەیماننامەی نیشتمانی كە هەمو سورییەكان كۆبكاتەوە و جیاوازیان لەنێواندا نەكات، پێویستە كاربكەن لەپێناوی یەك نیشتمان كە دادپەروەریی و یەكسانی تیایدا پارێزراو بێت بەهەمو ماف و ئەركەكانیانەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە وەزارەتی دەرەوەی سوریا نێردە دیپلۆماسیەكانی لە دەرەوەی وڵاتەكەیان وەك خۆیان دەهێڵێتەوە تاكو خزمەتی سەرجەم هاوڵاتیان بكات و كاروبارەكانیان بۆ رایی بكات، لەناوخۆشدا وەزارەتەكەیان بەردەوام دەبێت لە كاركردن تاكو نوێنەرایەتی گەلی سوریا بكات.