نەوا-
حكومەتی عیراق پارەی پاداشتی كارمەندەكانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ناردوەو رێكارەكان تەواو كراون بەڵام تا ئێستا ئەو پارەیە دابەش نەكراوە.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی راگەیاندوە، ئەو پارەیەی كە وەك پاداشتێك بۆ كارمەندانی سەر سندوقەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دانراوە لە بەغداوە هەمو رێكارێكی تەواو بوەو ئیستا گەیشتۆتە لای وەزارەتی دارایی هەرێم و بڕە پارەكەیان لەبەردەستدایە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، زیاتر لە 40 هەزار كارمەند بەشدارییان لەبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردوە بەجۆرێك هەر كارمەندێكی حكومەت كە بەشداری لەبەڕێوەبردنی رۆژی دەنگدناندا كردبێت بڕی ئەو پارەیەی وەریدەگرێت 150 هەزار دینارە، دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكان 250 هەزار و فەرمانبەری یەدەگ 50 هەزار دینار وەردەگرن.