نەوا-
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن تاكو بەزوترینكات موچەی فەرمانبەران بنێرن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: موچە مافێكی بنەڕەتی مامۆستایانەو حكومەتی هەرێم بە تەواوی پاڵپشتی مامۆستایان دەكات بۆ داواكردنی شایستەكانیان، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەزوترینكات موچە بنێرن ئەركی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقە، پابەند بێت بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ هەرێم كردویەتی.
وتیشی: ژمارەیە ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دابڕوان نزیكەی 400 مامۆستان داوامان لە پەروەردەی شارەكان كردوە هەر كاتێك پێویستیان بە پسپۆڕی بو ئەو مامۆستایانە بگەڕێننەوە.