حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەگرۆپاك لە هەولێر كرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رێوڕەسمێكدا حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كشتوكاڵ و خۆراك كرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كشتوكاڵ و خۆراك (ئەگرۆپاك)، لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان كرایەوە.
راشگەیەنراوە، لەم پێشانگایەدا 410 كۆمپانیا لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، ئاژەڵداری، خواردن و خواردنەوە لە 19 وڵات بەشدارن و بۆ ماوەی 4 رۆژیش بەردەوام دەبێت.
پێشتر لە سەردانێكدا بۆ ژوری بازرگانی هەولێر، ماریك زور پارێزگاری شاری ووچی پۆڵەندا دوپاتیكردبۆوە ئەوان هاتون ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوولایەنە بكەن، هیواشی خواستبو كۆمپانیاو بازرگانانی هەرێمی كوردستانیش بەرهەمەكانیان لە وڵاتی پۆڵەندا نماییش بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group