ترەمپ پلانی هەیە كە رەگەز گۆڕاوەكان لە سەربازی دوربخاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا پلانی هەیە كە لەكاتی دەستبەكاربونیدا بڕیارێك دەربكات بۆ لەكارلادانی ئەو سەربازانەی كە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكان بڵاویانكردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ترسی پەرەسەندنی كۆمەڵگەی   LGBTQIA+ ی هەیە كە لە ئەمریكا زیادی كردوەو هەواڵەكانیش باس لەوە دەكەن كە ترەمپ پلانی هەیە لەكاتی دەستبەكاربونیەوە وەك سەرۆكی ئەمریكا لە 20-1ی ساڵی داهاتوەوە فەرمانێك دەربكات بۆ جێبەجێكردن و دورخستنەوەی ئەو كەسانەی لە سوپای ئەمریكادا رەگەزی خۆیان گۆڕیوە.
ئەوەشخراوتەڕو ، بەپێی راپۆرتەكان لە ئێستادا نزیكەی 15 هەزار كەسی رەگەز گۆڕاو لە سوپای ئەمریكادا خزمەت دەكەن، ترەمپ لە یەكەم خولی سەرۆكایەتی ئەمریكادا فەرمانێكی هاوشێوەی سەپاندبو كە رێگری لەو جۆرە كەسانە بكات كە لە ناو هێزەكانی ئەمریكادا وەك سەرباز وەربگیرێن، بەڵام ئەمجارە نیازی هەیە ئەوانەش لەكار لابدات كە ساڵانێكە خزمەتیان هەیە.
جێی ئاماژەیە ترەمپ چەندینجار بەشداریكردنی رەگەز گۆڕاوەكانی لە كۆمەڵگاكەدا رەتكردۆتەوە بەهۆی ئەو دیدگایەی هەیەتی لەسەری.  





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group