خالید شوانی: دەگەڕێینەوەو شانازی بە كەركوكیبونی خۆمانەوە دەكەین

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری دادی عیراق لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای كەركوك دەكات بگەڕێنەوە شارەكەو بۆ سەرژمێریی گشتی دانیشتوان خۆیان تۆمار بكەن.
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە، داوا دەكەن هاووڵاتیانی كەركوك بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و بۆ سەرژمێریی خۆیان تۆمار بكەن، هەمو  لەوێ دەبین و شانازی بە كەركوكیبونی خۆمانەوە دەكەین چۆن ئێمە شانازی دەكەین كە باوباپیرانمان لە سەرژمێری ساڵی 1957 لە كەركوك تۆمار كراون ئێمە رەسەنین و خەڵكی شارەكەین.
ئەوەشی خستۆتەڕو، با نەوەكانی ئێمە شانازیمان پێوە بكەن كە لەم سەرژمێرییە ناونوس دەكرێین و داواكارم لەهەر جێگایەكن بگەنەوە شارەكەو لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی خۆیان ناونوس بكەن و داهاتوی شارەكەو داهاتوی نەوەكانمان زامن بكەین.
پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ماوەی دو رۆژ دەخایەنێت بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم ناوچەكان راگەیەنراوە.







 


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group