چاوەڕواندەكرێت ئیسرائیل راگرتنی شەڕ لە لوبنان رابگەیەنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیای فەرمی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی كرد كە دوێنێ یەكشەممە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە میانی راوێژێكی ئەمنی سنورداردا، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر راگرتنی شەڕ لە لوبنان.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی ئیسرائیل ئامۆس هۆكستین نێردەی ئەمریكا بۆ لوبنانی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی هەنگاو بە ئاڕاستەی وەستاندنی شەڕ لە لوبنان دەنێت.
بڵاویشكراوتەوە كە رەزامەندییەكەی ئیسرائیل بۆ وەستاندنی شەڕ لە لوبنان لەمیانی راوێژێكی ئەمنی سنورداردا بوە كە بنیامین نەتانیاهۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرەكانی ئیسرائیل ئەنجامیداوەو بۆچونەكانی پەسەند كردون.
هەر لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەك ئاشكرایكردوە كە چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتودا وەستاندنی شەڕ لە لوبنان رابگەیەنرێت، بەهۆی ئەوەی رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان واژۆ كراوەو ئێستا نەتانیاهۆ هەوڵدەدات رێككەوتنەكە بۆ رای گشتی رونبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group