رۆژی سێشەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەریەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێرو ئیدارەی راپەڕین كۆتای پێدێت و بارانێكی لەسەرخۆ و بەردەوام ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكان و لەناوچەكانی گەرمیان و كەركوكیش هەندێك كات بارانێكی كەم و پچڕ پچڕ دەبارێت و دواتر كۆتایی پێدێت .
ئاراس جەبار راشیگەیاندوە، رۆژی سێشەممە 26-11 كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەریەكە كە بارستە هەوایەكی وشك و ساردی لەگەڵدایە لەناوچەكانمان نزیكتر دەبێتەوە بۆیە پلەكانی گەرما 3 بۆ 4 پلە نزمتر دەبێتەوەو ئاسمانی ناوچەكەش بەنیمچە هەوری دەمێنێتەوە و جارێكی دیكە بارانێكی رێژە كەم بۆ مامناوەندی پچڕ پچڕ لەزۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە تا چوارشەممە بەردەوام دەبێت لەم قۆناغەدا پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group