نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و (8-10)سم بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەكان بەجۆرێك لەناوچە شاخاوییەكان رێژەكەی زیاتر دەبێت و لەناوچە سنوورییەكان دابارین بەشێوەی تێكەلەی بەفر و باران دەبێت، هەروەها، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بەشیوەی نمە بارانی لاواز دەمینێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەكانی گەرماش ( 6-7 ) پلە لەناوچە شاخاوییەكان و دەڤەری بادینان ( 8- 10 ) پلە نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
سەبارەت بە كەشی سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك لەكاتەكانی بەیانی پاشان لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ كاریگەی دابارین زیاد دەبێ بەرەو تەواوی ناوچەكانی هەرێم.
باسی لەوەشكرد، پێشبینی برێكی باش بەفر بارین دەكرێت بەنزیكەی (8-10) سم وە بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەكانی باكوور و باكووری رۆژهڵاتدا، لەكاتەكانی درەنگ كاریگەری لاواز دەبێ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی