نەوا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی ئاشكراكرد سەبارەت بەبكوژی ژنان.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لەدوو هەزار و 500 ئافرەتی ئێزدی لەدەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون و تائێستاش نەمانتوانیوە ڕزگاریان بكەین.
ئەوەشی ڕونكردەوە، ئێستا جیهان ڕوبەڕوی چەندان قەیرانی مرۆییو ژینگەیی بوەتەوە، گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ئافرەتان داناوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت نابێت تاوانبارانی كوشتنی ئافرەت، لێبوردنی گشتیی بیانگرێتەوە، بۆ ئەم بوارەش هەوڵی جدی دراوەو هەموو یەكەكانی پۆلیسیش ڕاسپێردراون، كە نابێت هیچ دەرفەتێك لەدەستبدەن بۆ دەستگیركردنو ڕادەستكردنی تاوانباران بەدادگاو وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.