نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانیی بنبڕكردنی تووندوتیژیی دژی ژنان بەڵێنێك بە خانمان دەدات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ نەهێشتنی هەمو جۆرەكانی توندوتیژی و جیاكاری بەرانبەر ئافرەتان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی بنبڕكردنی تووندوتیژیی دژی ژنان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئێمە باوەڕمان وایە كە ژن نەك تەنها هاوبەشێكی سەرەكییە لە بڕیاردان، بەڵكو بنەمایەكە بۆ گۆڕانكاری و گەشەپێدانی بەردەوام.
 لە پەیامەكەیدا باسی لەوەش كردووە، پابەندیمان بە پاراستنی مافەكانی ژنان لە كوردستان نوێ دەكەینەوە، هەروەها دڵنیایان دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی و جیاكاری بەرانبەر ئافرەتان.
 ئاماژەی بەوەشداوە، بنبڕكردنی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەكی گەش و ئارام بۆ هەموو تاكەكانی كۆمەڵگە.
 هەروەها بەڵێنێك بە ئافرەتانی كوردستان دەدات و دەڵێت، بێ وچان بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەكسانی و بەهێزكردنی تواناكانیان بۆ جێبەجێكردنی رۆڵی گرنگیان لە خزمەتكردن و بنیاتنانی وڵاتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group