پەرلەمانی عیراق كۆبونەوەی نائاسایی دەكات

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی دەكات بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل لە عیراق.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، ئەنجومەنەكەیان رۆژی دووشەممە 25-11ی دیاریكردوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی نائاسایی بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە هێرشەكانی زایۆنستی.
لەلایەكی ترەوە لەسەر داواكاری عیراق كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەكان كۆبۆوەو گفتوگۆی كرد لەسەر یاداشتی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بانگەشەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشەكردنە سەر خاكی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group