قۆناغی سێیەم و كۆتایی سەرژمێریی دەستیپێكرد

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی دەستەی ئاماری عیراق رایگەیاند، قۆناغی سێیەم و كۆتایی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان دەستپێكردوە تیمەكان پەیوەندی بەو خێزانانەوە دەكەنەوە كە لە قۆناغی پێشوتردا تۆماریان نەكردون.
زیا عەواد كازم سەرۆكی دەستەی ئامارو رێكخەری زانیارییە جوگرافییەكان رایگەیاندوە، قۆناغی سێیەم و كۆتایی سەرژمێریی گشتی دەستپێكردوە تا بەرواری 10ی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت، تیمەكانی سەرژمێریی سەردانی ئەو خێزانانە دەكەنەوە كە لەقۆناغی پێشتردا تۆماریان نەكردون، هەروەها لەم قۆناغەی كۆتاییدا تیمەكان چەند زانیارییەك بەدەستدەهێنن تایبەت بە ژیانی دانیشتوان لە بوارەكانی تەندورستی و نیشتەجێبون و زانست و كارو خزمەتگوزاریی.
راشیگەیاندوە، ئەو زانیاریانە گرنگییەكی زۆریان هەیە لەبارەی گەشەپێدان و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان تاكو لەسەر ئاستی پارێزگاكان پرۆژەو خزمەتگوزارییەكان ئەنجام بدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group