گشتاندنی تایبەت بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەركرا

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان گشتاندنی دارایی دەركرد تایبەت بە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە گشتاندنەكەیدا بە 14 خاڵ بڕیاریداوە بە رەچاوكردنی سروشتی ئەو خزمەتگوزاریانەی فەرمانبەری گرێبەست پێشكەشی دەكات و بوار بە هەمیشەییكردنی دەدات، وەزیری تایبەتمەند یاخود سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بە فەرمانێك خشتەی گرێبەست دەستنیشان دەكات كە سروشتی كارەكەی دەیخوازێت.
لە خاڵێكی تردا هاتوە كە فەرمانبەری گرێبەست پێویستە 3 ساڵ خزمەتی گرێبەستی هەبێت و بەردەوام بێت لەكارو لە تەمەنی 18 ساڵی خزمەتی گرێبەست هەژمار دەكرێت بەمەبەستی دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی، هەروەها ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژمار دەكرێت كە بەشێوەی گرێبەست پێی دامەزراوەو پێویستە بۆ ماوەی 3 ساڵیش دوای بەهەمیشەییكردنی داوای گواستنەوەی راژە نەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group