سودانی بۆ میقاتی: بەردەوام دەبین لەناردنی هاوكاری بۆ لوبنان

11/11/2024 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان لەسعودیە كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی لەشاری ریاز لە پەراوێزی لوتكەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزەو لوبنان كە شانشینی عەرەبی سعودیە میوانداری كردوە، چاوی كەوتوە بە نەجیب میقاتی و دوایین گۆڕانكارییەكان و هێرشەكانی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەزەو لوبنان تاوتوێكردوە، هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی ئەو هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییانە كردوە كە بۆ راگرتنی شەڕەكەو رێگرتن لە زیادكردنی ململانێكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دراون.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سودانی جارێكی تر پێداگری عیراقی بۆ پشتیوانی لە پارێزگاریكردن لە گەلی لوبنان و سەروەرییەكەی دوپاتكردۆتەوەو رایگەیاندوە، عیراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی هاوكاری مرۆیی تا ئەوكاتەی گەلی لوبنان سەركەوتن بەدەست دەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group