پارێزگاری كەركوك: رێگە بەهیچ كەسێك نادەین زیادەڕەوی بكاتە سەر موڵكی گشتی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: پەیامی ئێمە بۆ هەمو سەرپێچیكارێك ئەوەیە كە لە روی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و كار بۆ جێبەجێكردنی یاسا دەكەین، رێگەش نادەین زیان بە هاووڵاتیان بگەیەنرێت.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك سەردانی بازگەی چیمەنی كردو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سكاڵایەكمان بەدەستگەیشبو كە لە بازگەكە بڕی 3 هەزار تا 5 هەزار دینار لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەردەگیرێت، ئەوەمان چارەسەر كرد بەڵام شوێنەوارەكەی ماوەو ئەگەر بمێنێتەوە ئەوا رەنگە كەسانێكی تر هەبن هەل بقۆزنەوەو بەشێوازێكی تر پارە وەربگرن، نوسراوێكیشمان بەدەستگەیشتوە لەخانوبەرەی میرییەوە كە ئەو شوێنە موڵكی حكومەتەو بە زیادەڕەویی كابینەكانی لەسەر دروستكراوە.
وتیشی: پەیامی ئێمە ئەوەیە كە رێگە بەهیچ كەسێك نادەین زیادەڕەوی بكاتە سەر موڵك و ماڵی گشتی و لە بازگەی دارەمانیش بەهەمان شێوەیەو سەردانی ئەوێش دەكەین، ماوەی دو رۆژ مۆڵەت دراوە بە خاوەنەكەی تاكو كابینەكان لاببات، چونكە كوڕی شاری كەركوكەو حەزناكەین زیانی پێبگەیەنین، ئەگەر لەماوەی دیاریكراودا لاینەدات ئەوا بە ئامێرەكانمان هەمو كابینەكان لادەدەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group