فەرماندەی فەیلەقی قودس لەگەڵ سەركردەكانی بەغدا كۆدەبێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتە بەغداو لەگەڵ چەند سەركردەیەك كۆبۆوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی عیراقی كردوەو لە بەغدا چەندین كۆبونەوەی بە تەنها لەگەڵ سەركردەكان و پاشان بە كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسانی باڵا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، بە گەیشتنی قائانی دەستبەجێ  دەست بە كۆبونەوەكان كراون لەگەڵ سەركردەی ئەو گروپە چەكدارانەی كە پشتیوانی دەكرێن لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
سەرچاوەكە رونیشیكردۆتەوە كە قائانی لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدرو قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و حسێن ئەلحەمیداوی فەرماندەی حزبوڵڵای عیراق كۆبۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group