حكومەتی عیراق هاوكاری تەندروستی رەوانەی لوبنان كرد

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق هاوكاری تەندروستی و تیمی پزیشكی بۆ چارەسەری بریندارانی تەقیینەوەكانی لوبنان رەوانە كرد.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، یەكەم كاروانی هاوكارییە تەندروستی و تیمی پزیشكی عیراق بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ئەو تەقیینەوانەی كە لە ڕێگای ئامێری پەیوەندیكرن لە لوبنان رویاندا گەیشتونەتە بەیروت.
وتیشی: ناردنی هاوكارییەكان لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقە كە دوای روداوەكە فەرمانیكرد تیمی پزیشكی و فریاگوزاری رەوانەی لوبنان بكرێت بەئامانجی چارەسەركردنی بریندارانی تەقینەوەكان.
پێشریش باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدابو، حكومەتی عیراق بەدواداچون بۆ پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەكانی لوبنان دەكات بەتایبەتیش ئەو هێرشە ئەلكترۆنییەی كە چەندین كوژراو و بەهەزاران برینداری لێكەوتۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group