نەوا-
ژاپۆن ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە تەمەنی درێژدا تۆمار كردوەو بە پێیەی داتایەك كە حكومەتی ئەو وڵاتە بڵاویكردۆتەوە پێشەنگن لەڕوی ژمارەی دانیشتوانی بە تەمەنەوە.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی ژاپۆندا هاتوە، تا سەرەتای مانگی ئەیلول ژمارەی ئەو كەسانەی تەمەنی 100 ساڵیان تێپەڕاندوە گەیشتۆتە 95 هەزارو 119 كەس كە زۆربەیان ژنن، ئەم ئامارانە تیشك دەخەنە سەر ئەو قەیرانە خاوەی دیمۆگرافی كە روبەڕوی چوارەم گەورەترین ئابوری لە جیهاندا بۆتەوە كە رێژەی پیربون و كەمبونەوەی ژمارەی دانیشتوانە.
ئەوەش باسكراوە، بەپێی ئەو زانیارییە جیاوازانەی كە وەزارەتی كاروباری ناوخۆو پەیوەندییەكانی ژاپۆن بڵاویكردۆتەوە لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لەنێوان زیاتر لە 65 ساڵە ئەوەی تیایدا دەركەوتوە كە گەیشتۆتە ژمارەیەكی پێوانەیی و 36 ملیۆن و 250 هەزار یابانین.
دوای مردنی خاوەنی ریكۆردی پێشوی بەتەمەنترین كەسی زیندو بەناوی (ماریا برانیاس مۆریرا) لە تەمەنی 117 ساڵیدا، ئێستا ژنێكی ژاپۆنی بوەتە بەتەمەنترین كەسی زیندوە لە جیهاندا تەمەنی گەیشتۆتە 116 ساڵ.