بەرهەمی نوێی ئایفۆن بە تایبەتمەندی زیرەكی دەستكرد دەخرێتە بازاڕەوە

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
پێشبڕكێی تەكنەلۆژیا گەرمتر دەبێت و كۆمپانیای ئەپڵ یەكەم ئایفۆنی زیرەكی دەستكردی نماییش كرد.
ماڵپەڕێكی تەكنەلۆژیا بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای ئەپڵ هیواخوازە لە پێشبڕكێی زیرەكی دەستكرددا بەردەوام بێت و یەكەم ئایفۆنی زیرەكی دەستكردی خۆی نمایشكرد، ئەپڵ رۆژی دوشەممە 9-9 پەردەی لەسەر ئایفۆنە نوێیەكانی لادا كە زیرەكی دەستكردی دروستكەری تێدایە، كۆمپانیاكە هەوڵدەدات فرۆش بەرزبكاتەوە و نیشانبدات كە لە پێشبڕكێی تەكنەلۆژیادا بەردەوامە.
باس لەوەشكراوە، ئەپڵ بەرهەمی ئایفۆن 16ی نمایش كرد بە مۆدێلە جیاوازەكانییەوە كە بۆ یەكەمجار ئەو مۆبایلە تایبەتمەندی زیرەكی دەستكرد لەخۆدەگرێت، تیم كوك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ لە بۆنەیەكدا لەبارەگای سەرەكی كۆمپانیای دروستكەری ئایفۆن وتویەتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە ناساندنی یەكەم ئایفۆنەكان كە لە بنەڕەتەوە دیزاین كراون بۆ كۆمپانیای ئەپڵ ئینتلێجنس و توانا پێشكەوتوەكانی.
ئەوەش رونكراوەتەوە، ئەپڵ ئینتلێجنس كۆمەڵەیەكی نوێی تایبەتمەندی سۆفتوێرە بۆ هەمو ئامێرەكان كە لەمانگی حوزەیران لە كۆنفرانسی ساڵانەی گەشەپێدەرانی كۆمپانیاكەدا راگەیەنراو هاوبەشییەكی لەگەڵ كۆمپانیای Open AI  دروستكەری CHATGPT راگەیاند، تایبەتمەندییەكان لە مانگی داهاتودا وەكو دابەزاندنی سۆفتوێر لەسەر ئایفۆن 16 و مۆدێلە تایبەتەكانی دیكە بەردەست دەبن، ئەم تاقیكردنەوەیەش  بە زمانی ئینگلیزی پاشان بە زمانەكانی تر بەردەست دەبن.
ئەوەش خراوەتەڕو،  ئایفۆنە نوێیەكە دوگمەی نوێی كۆنترۆڵكردنی كامێرایان دەبێت كە دەتوانێت بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێت كە وێنەیان گیراوە، بەگوێرەی ئەپڵ مۆدێلە نوێیەكانی ئایفۆن 16 لە 799 دۆلارەوە دەستپێدەكات و لە 20ی ئەیلولەوە بەردەست دەبێت. 











شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group