تائێستا هیچ رێكارێك بۆ دوبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نەگیراوەتەبەر

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا حكومەتی عیراق هیچ رێكارێكی بۆ دوبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نەگرتوەتەبەر.
مایڵز كاگینز وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) رایگەیاندوە: لەكاتێكدا توركیا رایگەیاندوە كە هێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان ئامادەیەو لە هەمانكاتیشدا حكومەتی هەرێمیش رەزامەندی نیشانداوە، بەڵام حكومەتی عیراق هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نەناوە، دوبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگای بەندەری جەیهان چانسێكە بۆ عیراق بۆئەوەی بتوانێت پشكی خۆی لە بازاڕی جیهانیدا زیاد بكات.
باسی لەوەشكردوە، كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكۆر ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، بەمەرجێك رێككەوتنێك هەبێت و تێچوی هەناردەی پێشو و ئێستا و داهاتوش دەستەبەر بكات، پارەپێدانیش بەشێوەیەكی راستەوخۆ بێت، هەروەها رەچاوەی مەرجە بازرگانییەكانیشی تیادا بكرێت، بەوپێیەش هەبونی رێككەوتنێكی لەم جۆرەش پێویستی بە دەستكارییكردنی گرێبەستەكان هەیە.
وتیشی: زیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوت مانگانە بڕی یەك ملیار دۆلارە، ئەم زیانە بەر حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان و عیراقیش دەكەوێت كە كۆی گشتی دەكاتە 19 ملیار دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group