فەرمانی بە گرێبەستبونی مامۆستایانی وانەبێژ تەواو كرا

3 رۆژ پێش ئێستا
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژ وەك گرێبەست موچەیان بۆ بەسترا.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەبارەی موچەی مامۆستایانی وانبێژ ئەوانەی كراونەتە گرێبەست بڵاویكردۆتەوە، لەسەرفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی بە گرێبەستبونی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە تەواو كرا . 
راشیگەیاندوە، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بە نوسراوی فەرمی لیستی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەی ناردوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ تەواوكردنی رێككارەكان  و  لە 1-9-2024ـەوە  موچەی مامۆستای  گرێبەستیان بۆ خەرج دەكرێت بەگوێرەی رێنمایی دارایی ژمارە 10 ی ساڵی 2019.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group