پۆلیسی بابل تیرۆریست و شۆفێرێك دەستگیر دەكات

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لە دو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا پۆلیسی پارێزگای بابل تۆمەتبارێكی داواكراو بە كەیسی تیرۆر و شۆفێرێك دەستگیر دەكات.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، مەفرەزەكانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل لە بازگەی شەهید عەقید خەلیل شەلال توانیان بە پێی مادەی 4ی تیرۆر یەكێك لەو داواكراوانە دەستگیر بكەن كە بە كەیسی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لە دادگا داواكرابو،  لە لایەكی دیكەشەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا توانرا شۆفێرێك دەستگیر بكرێت كە لەسەر یەكێك لە رێگا سەرەكییەكان خۆی بە ماتۆڕسوارێكدا كێشاوەو دواتر بەمەبەستی چارەسەر بریندارەكەی گواستۆتەوە بۆ ناوچەیەكی دور.
باس لەوەشدەكرێت، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەكانی تیمی لێكۆڵینەوە، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن كە خۆی بە ماتۆڕسوارەكەدا كێشاوە دواتریش دەستگیری بكەن و بیدەنە دەست دادگا.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group