توێژینەوە.. پێش تەقینەوە گەورەكە گەردون ژیانی نهێنی تیادا بوە

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە رەنگە گەردون پێش تەقینەوە گەورەكە ژیانێكی نهێنی دیكەی تێدا بوبێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری گەردونناسی و فیزیای گەردیلەی ئەستێرەكان بڵاوكراوەتەوە ئەوە ئاشكرا كراوە، رەنگە گەردونەكەمان پێش تەقینەوە گەورەكە ژیانێكی نهێنی تێدا بوبێت، توێژەران باس و خواستێكی نوێ دەهێننە كایەوە كە دەڵێن پێش تەقینەوەكە گەردون بە قۆناغێكی گرژبونەوەدا تێپەڕیوە كە لەو ماوەیەدا كونە رەشەكان دروست دەبن و دەتوانێت سروشتی پڕ لە مەتەڵی مادە تاریكەكان ئاشكرا بكات.
باس لەوەشكراوە، توێژینەوەیەكی ئەم دواییە ئاشكرایكردوە كە گەردون سەرەتا پێش ئەوەی بچێتە قۆناغی فراوانبونەوە بچوك بۆتەوە، ئەم تیۆرەش روبەڕوی ئەو گریمانە تەقلیدییە دەبێتەوە كە پێیوایە گەردون بە تاكە روداوێك دروستبوە كە پێی دەوترێت (تەقینەوەی گەورە)و دواتر چوەتە ناو فراوانبونی خێراوە، توێژینەوە نوێیەكە باس و خواست لەسەر تێگەیشتنی پێشو دروست دەكات لە كونە رەشەكان و مادە تاریكەكان .
ئەوەش خراوەتەڕو، توێژەران پێیانوایە لە قۆناغی گرژبونی گەردوندا هەڵاوسانی چڕ بوەتە هۆی دروستبونی كونی رەشی بچوك، ئەم كونە رەشە سەرەتاییانە لە گەڕانەوە رزگاریان بوەو تا قۆناغی فراوانبونی ئێستا بەردەوام بون، ئەمەی وایكردوە كە دەتوانێت بەئەگەرێكی زۆرەوە ئەو مادە تاریكە پێكبهێنێت كە نزیكەی %80ی مادەكانی پێكهێنەری گەردون پێكدەهێنن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group