نەوا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە قۆناغێكی پێشكەوتودایە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆكانی یەكێتی و پارتی لەقۆناغێكی پێشكەوتودایە لە رۆژانی داهاتو كۆبونەوەكان بەردەوامدەبن، لیژنەكە ئێستا لەگفتوگۆی ئەوەدایە ئەو رەشنوسەی كە ئامادەیە پەسەند بكرێت و پاش جێگیركردنی پۆستەكان كەسانی شایستەیان بۆ دیاریدەكرێت.
رۆژی 20/10/2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچو لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانیش بەهۆی ناڕازیبونی لایەنە كوردستانییەكان لەئەنجامەكەی، بڕیاریاندا بەشداری كابینەی نوێی هەرێمی كوردستان نەكەن، هەر بۆیە پێكهێنانی كابینەی 10یەمی حكومەتی هەرێم تەنها لەنێوان یەكێتی و پارتیدا پێكدەهێنرێت.