شارەزایەكی كەشناسی: لەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی بارانبارین سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی باران و هەورەبروسكە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند ، لەئەمڕۆوە شەپۆلی یەكەمی باران و هەورە بروسكە دەستپێدەكات و سەرەتاش لە ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری هەرێم زیاتر لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە دەستپێدەكات و دواتر لەئێوارە و شەو بە تایبەتی درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی دیكە و ئەم شەپۆلە تاوەكو كاتەكانی سبەی نیوەڕۆ بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ سبەی دوانیوەڕۆ كاریگەریی لاواز دەبێت و لەبەشێكی زۆری ناوچەكان كەش سەقامگیر دەبێتەوە وە بۆ 1ی 4 یش زیاتر كەش سەقامگیرە بە تایبەت لە رۆژدا.
وتیشی، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دووبارە شەپۆلێكی دیكەی باران و هەورەبروسكەە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group