نەوا-
تاقیكردنەوەی یەكەم دەرمان بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد پەرەی پێدراوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و پێش كۆتایی ئەمساڵیش تەواو دەبێت.
دیمیس حەسابیس توێژەرو خاوەنكاری زیرەكی دەستكردی بەریتانیاو بەڕێوەبەری جێبەجێكارو هاوبەشی دامەزرێنەری كۆمپانیای گوگڵ دیپمایند ئاماژە بەوەدەكات، ئێمە لێكۆڵینەوە لە هەمو بوارە سەرەكییەكانی نەخۆشییەكان دەكەین و باوەڕموایە كە یەكەم دەرمانمان بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد تا كۆتایی ئەمساڵ دەربكەوێت و تەواو ببێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دروستكردنی ئەم دەرمانە بە تێكڕا 5 بۆ 10 ساڵ دەخایەنێت، بەڵام ئێمە رەنگە بتوانین 10 هێندە ئەم پرۆسەیە خێراتر بكەین كە ئەمەش شۆڕشێكی راستەقینە بەرپا دەكات لە بواری چاودێری تەندروستیدا بەسود وەرگرتن لە زیرەكی دەستكرد.
جێی ئاماژەیە كە لیژنەی نۆبڵی ئەكادیمیای زانستی سوید لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردودا رایگەیاند كە حەسابیس خەڵاتێكی لە بواری كیمیا بەهاوبەشی لەگەڵ چەند زانایەكی ئەمریكی و خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشراوە بەهۆی پەرەپێدانێك كە پشت بە تەكنیكەكانی زیرەكی دەستكرد دەبەستێت.