"هەڕەشەكانی ترەمپ پشێوی جیهانیی دروست دەكات"

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
زۆرێك لە وڵاتان وەڵامی باجەكانی ترەمپیان داوەتەوە نەك بە تۆڵەسەندنەوە بەڵكو بە پەیوەندیكردن لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەكانی دیكەدا.
روچیر شارما نوسەرو شارەزای ئابووری نێودەوڵەتی لە ماڵپەڕی فاینانشاڵ تایمز نوسیویەتی، لە كاتێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هێشتا كاری لەسەر هەڕەشە فرە گومرگییەكانی نەكردوەو پێدەچێت بیكات، كەواتە ترسەكە دەمێنێتەوە كە هەڵوێستی بازرگانی شەڕانگێزی سەرۆكی ئەمریكا پشێوی جیهانیی دروستبكات و گەشەكردن بازاڕەكان بشێوێنێت، بەتایبەتی ئەگەر وڵاتانی ئامانجدار تۆڵە بكەنەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمریكا ئێستا 8 ساڵە باج وەك چەكێك بەكاردەهێنێت و ئەوانەی ترەمپ لە خولی یەكەمیدا سەپێنران زۆربەیان بەردەوام بون، یان  لە دۆخی چیندا  لەلایەن جۆ بایدنەوە فراوانتر كران و هەندێك لە گەلان تۆڵەیان كردەوەو هەندێكی تر ئیمتیازاتیان پێشكەش كرد یانیش لەبەردەم ناوبژیوانانی بازرگانی جیهانیدا ئاڵنگارییان كرد، بەڵام زۆربەیان بەهێمنی هەنگاویان ناوەو بەدوای بازرگانیدا دەگەڕان لەگەڵ وڵاتانی تر جگە لە ئەمریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group