فوئاد حسێن: عیراق بەردەوامە لە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و هاكان فیدان هاوتا توركییەكەی لەشاری بەغدا كۆبونەوە.
لەپاش كۆبونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا تیشكخرایە سەر ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان و لەبەشێكیدا فوئاد حسێن رایگەیاند، پەیوەندی دوقۆڵی لەنێوان عیراق و توركیا زۆر باشە گفتوگۆیان كردوە لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی دوای ئەو سەردانەی كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا ئەنجامیدا، روبەرێكی فراوان هەیە بۆ كاری پێكەوەیی لەگەڵ توركیادا بەسەرجەم بابەتە جیاوازەكانەوە لەناویاندا ئابوری و سیاسیی.
لەبەشێكی تردا فوئاد حسێن وتیشی، باسیان لە رەوشی هەنوكەیی كردوە بەتایبەت مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی ئێستای سوریادا، عیراق بەردەوامە لە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق بەتایبەت لەبارەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group