بەهێزترین رەشەبا لەسەر هەسارەیەك دۆزرایەوە

1 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
لە بەرگە هەوای سەرەوەی زەویدا باندێكی هەوا هەیە بەخێرایی 442 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا هەڵدەكات، بەڵام ئەمە بەهێزترین بای سیستمی خۆریی ئێمە نییەو رەشەبایەكی زۆر بەهێزتر لەسەر هەسارەیەكی تر دۆزراوەتەوە.
ماڵپەڕی دەنگی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، ئەستێرەناسان رەشەبایەكیان بەخێرایی 33 هەزار كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لەسەر هەسارەیەكی نامۆ بینیوە كە پێی دەوترێت WASP-127b، رەشەبای سەر ئەم هەسارە گازییە گەورەیە كە دەكەوێتە گەلەستێرەی رێگای شیریمان و نزیكەی 520 ساڵی روناكی لە زەوییەوە دورە بە دەوری ئەستێرەیەكی هاوشێوەی خۆری ئێمەدا دەخولێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو با بەهێزە دەنگبڕەی كە لە هەسارەی WASP-127b بینراوەو بە (جێت ستریم) ناسراوە خێراترین رەشەبایە كە تاوەكو ئێستا لەسەر هەر هەسارەیەك بینرابێت، نوسەری سەرەكی توێژینەوەكە ئەستێرەناس لیسا نۆرتمانی زانكۆی گۆتنگێن لە ئەڵمانیا دەڵێت: بایەكی زۆر بەهێز لەسەر ئەم هەسارەیە دۆزراوەتەوە، خێرایی رەشەباكە بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بەرزە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group