نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی بۆ ئەم خولە درێژكردەوە.
بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كە لە بەرواری 8/1 دەركراوەو تیایدا هاتوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڕیاریداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی ویلایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بۆ ئەم خولە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتو.
راشیگەیاندوە، ماوەی ئەم خولە لەبەرواری 7/1/2025 دەستپێدەكات و لە بەرواری 6/1/2027 كۆتایی دێت، ئەگەر هاتو دیدگایەكی سیاسی نوێ هاتە ئاراوە كە لە توانای ئەنجومەی نوێنەراندا بو كە دەسەڵاتی یاسادانانی هەیە دەتوانێت هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بكات.