نەوا-
لەكۆی 615 كیلۆمەتری دیواری كۆنكرێتیی، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق تەواوبونی 400 كیلۆمەتر دیواری سنوریی لەگەڵ سوریا راگەیاند.
تەحسین خەفاجی سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دوای تەواوبونی دروستكردنی دیوارەكە سنوری وڵات لەگەڵ سوریا پتەو دەبێت، دیوارەكە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا تەواو دەبێت ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەكی ئەمنی لەسەر سنور.
ئەلخەفاجی ئاماژەی بەوەشكردوە، پلانیان هەیە بۆ زیادكردنی خاڵە ئەمنییەكان لەسەر سنورەكە، ئەمە جگە لەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ بەدواداچونی شانە نوستوەكانی چڕتر دەكرێتەوە، رێوشوێنە ئەمنییەكان لەچوارچێوەی بەهێزكردنی پاراستنی سنورەكانی عیراقدایە دوای پێشهاتەكانی سوریا بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا روخانی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.