گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە بیابانەكانی سەماوە هەڵدرایەوە

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە روفاتی نزیكەی 150 ژن و منداڵی كوردی تێدایە لە بیابانەكانی سەر بە پارێزگای سەماوە هەڵدرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان گۆڕە بەكۆمەڵەكە دەكەوێتە ناوچەی تەلشێخ سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵ گۆڕە بەكۆمەڵەكە لەڕێگەی مانگی دەستكردەوە دۆزراوەتەوەو پرۆسەی هەڵدانەوەكەی دەستیپێكرد.
لەدوای هەڵدانەوەی گۆڕەكە چەندین وێنەی روفاتەكان بڵاوكرانەوە تائێستا نازانراوە بەدیاریكراوی چەند كەس لەنێو ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا شاردراونەتەوە، بەڵام مەزەندە دەكرێت نزیكەی 150 ژن و منداڵ بن، تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دەستەی شەهیدانی عیراق سەرقاڵی كاركردنن بۆ دەرهێنانی ئێسكوپروسكەكان و تۆماركردنی بەڵگەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group