نەوا-
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئیسرائیل پلانی بۆ دابەشكردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە دوای كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی كەوتووەتە سەر عێراق، ئیسرائیلیش پلانی هەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بكات.
مالیكی ئاماژەی بەوەشداوە، جیاوازی زۆر لە نێوان ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و سووریا هەیە، چونكە ڕووخاندنی بەعس لە سووریا بەدەستوەردانی دەرەكی و پلانێك بوو كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانیی دەكرا.
سەبارەت بە هێزەكانی دیكەی عێراقیش دەڵێت، حەشدی شەعبی هێزێكی یاساییە و بە گوێرەی یاسا دامەزراوە، بەشێكە لە دامەزراوەی هێزە چەكدارەكانی عێراق.