وەزیری بەرگری عیراق سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانی دەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

وەزیری بەرگری عیراق بەبۆنەی تێپەڕبونی حەوت ساڵ بەسەر رۆژی سەركەوتن بەسەر چەكدارانی رێكخراوی داعشدا پەیامێكی بڵاوكردەوە.
سابت محەمەد عەباسی لە بەشێكی پەیامەكەیدا رایگەیاندوە، بەبۆنەی ساڵڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعشدا ئاهەنگ دەگێڕن كە هێزە چەكدارەكانیان بەهەمو ریزەكانیانەوە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا كە بەپشتیوانی گەل لەماوەی سێ ساڵی بەرەنگاربونەوەدا كە چەندین شەهیدو قوربانی لێكەوتەوە داستانێكی بێوێنە تۆمار كرا.
وەزیری بەرگری عیراق راشیگەیاندوە، بەرەبەیانی رۆژی 10ی كانونی یەكەم لاپەڕەیەكی نوێ لەمێژوی عیراق كە قارەمانەكانی سوپاو پۆلیسی فیدراڵی و دژەتیرۆرو حەشدی شەعبی و پێشمەرگە تۆماریان كرد، ئەو رۆژە نەخشە رێگایەك بەخوێن نوسرایەوە لەپێناوی خاكی نیشتماندا كە بەرگری كرا لە خاك و خۆڵ و نیشتمانی پیرۆز بە یەك رۆحی نیشتمانپەوەرییەوە.
وەزیری بەرگری عیراق لە پەیامەكەشیدا سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكات لە پشتیوانیكردنیان كە هاوشانی عیراق بەشداریكردوە لە شەڕێكی دادپەوەروەرانە دژی چەكدارانی داعش.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group