سێنتكۆم: چەندین بنكەی داعش لە سووریا بۆردومان كران

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەندین بنكەی داعشیان لە ناوەڕاستی سووریا بۆردومان كردووە. 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا (سێنتكۆم) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ڕێگە نادەن داعش سەرهەڵبداتەوە و سوود لە دۆخی ناهەمواری ئێستای سووریا وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هەموو هێزەكانی سووریا ئەوە باش بزانن كە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت ئەگەر هاوبەشی یان پشتگیری داعش بكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەی سێنتكۆمدا ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ هێزەكانیان چەندین بنكەی داعشیان لە ناوەڕاستی سووریا بۆردومان كردووە، ئۆپەراسیۆنەكەش زیاتر لە 75 ئامانجی پێكا بە بەكارهێنانی فڕۆكەكانی لە جۆری بی 52، ئێف 15 و ئەی 10.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، لە بۆردومانەكەدا پێناچێت هیچ هاووڵاتییەكی سڤیل بووبێتە قوربانی، هەروەها سێنتكۆم لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ لەناوبردنی داعش.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group