وەزارەتی بازرگانی: قەیرانی سوریا كاریگەریی ناكاتە سەر ئاسایشی خۆراكی عیراق

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، ئاڵۆزییەكانی سوریا كاریگەریی ناكاتە سەر ئابوری و ئاسایشی خۆراكی وڵات.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ئەركی حكومەت دەستەبەركردنی داواكارییەكانی ئاساییشی خۆراكی هاووڵاتیانە لە رێگەی پشتبەستن بە هاوردەكردن و دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك و بە بازاڕكردنی بەشێكی زۆری گەنمی ناوخۆیی.
راشیگەیاندوە، ئێستا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركراوە لە بەرهەمهێنانی گەنمدا كە گەیشتۆتە 6 ملیۆن و 300 هەزار تۆن، هەروەها عەمباركردنیش گەیشتۆتە 3 ملیۆن جگە لە هەڵگرتنی بڕێكی زۆری سەبەتەی خۆراك.
حەنون راشیگەیاندوە، قەیرانی سوریا كاریگەریی ناكاتە سەر ئابوری عیراق و ئاسایشی خۆراك، چونكە عیراق پشتی نەبەستوە بەو بابەتە خۆراكیانەی كە لە سوریاوە بەرهەمدەهێنرێن، هەروەها عیراق جۆراوجۆری لە هاوردەكردنی بابەتە خۆراكییەكان لە وڵاتانی جیاوازەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group