ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ پەرلەمان

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بریارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سودانی كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بكات كە تایبەتە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و كە تەوەری یەكەمی بریتیە لە میوانداریكردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانیش رایگەیاند، میوانداری سودانی بۆ تاوتوێكردنی سیاسەتەكانی حكومەت و ئەو ڕێوشوێنانەیە كە دەیگرێتەبەر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگ و پێشهاتە بەردەوامەكانی ناوچەكە.
 ئاماژەی بەوەشدا، باس لە ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت و ئەولەویەتەكانی و ئەوەی بەدەستهاتووە دەكرێت، لەگەڵ پڕۆژەیاسا گرنگ و پێویستەكان بۆ تەواوكردنی ئامانجەكانی پلانەكانی گەشەپێدان.
هەر بەپێی كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران، جیا لە بانگهێشتكردنی سودانی، خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكرێت، لەوانەش خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە و دەنگیش لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەدات و هەروەها هەمواری یەكەمی پێشنیازەیاسای رەگەزنامەش دەنگی لەسەر دەدرێت، خوێندنەوە و گفتوگۆش لەسەر پڕۆژەیاسای فڕۆكەوانی مەدەنی دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group