وادە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی لوبنان دیاریكرا

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بۆ وڵاتەكەی دیاریكردو داواش لە ئاوارەكان دەكات بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.
لە راگەیەنراوێكدا نەبیە رەبی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان رایگەیاندوە، رۆژی 9ی كانونی دووەمی داهاتو كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان.
ئاماژەشیكردوە، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست داوا دەكەن پەلە بكرێت بۆ هەڵبژادرنی سەرۆك كۆماری نوێ، داواش لە هەمو لوبنانییەكان دەكات بگەڕێنەوە سەر خاكەكەی خۆیان تەنانەت ئەگەر ماڵەكانیشیان خاپور كرابێت.
بەری وتوشیەتی: ئەم ساتە تاقیكردنەوەیەك بو بۆ سەرجەم لوبنانییەكان بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە هەر بۆیە داوایان لێدەكەم پارێزگاری لە وڵاتەكەی خۆیان بكەن و زیاتر یەكگرتو و بەهێزبن تا هەموان ئامادەییان تیادابێت بۆ بەشداریكردن لە رزگاركردنی وڵاتەكەیان و پارێزگاریكردن لە دامەزراوە دەستورییەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group