سەرۆكی یانەیەكی توركیا بەتۆمەتی هێرش بۆ سەر ناوبژیوان زیندانی دەكرێت

11/11/2024 وەرزش

نەوا-
بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ناوبژیوانێك لەمانگی كانونی دوەمی ساڵی 2023، بڕیارێكی دادگا لە دژی سەرۆكی پێشوی یانەی ئەنقەرە گوجوی توركیا دەركرا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، دادگا بەتۆمەتی دەستدرێژی جەستەیی بە ئەنقەست سزای 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی بەسەر فاروق كۆكای سەرۆكی پێشوی یانەی ئەنقەرە گوجودا سەپاندوە، دەرچونی ئەم بڕیارەش بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ناوبژیوانێك بوە لەمانگی كانونی دوەمی ساڵی رابردودا، جگە لەوە كۆكای بەتۆمەتی هەڕەشەكردن سزای 6 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە هاوكات سزایەكی دیكەی زیدانی 5 مانگی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێكی دیكەوە بە هەڵپەسێردراوی هەبوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆكی یانەی ئەنقەرە گوجو دوای یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی رێزیسپۆر بە چەقۆ هێرشیكردۆتە سەر ناوبژیوان هالیل ئوموت، لە هەمان روداویشدا سێ كەسی دیكە دەستیان هەبوە لە تاوانەكەداو ئەوانیش بە زیندانیكردن سزا دراون. 
پاش ساتی روداوی هێرشكردنەكە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا بڕیاریدا پاڵەوانێتی خولەكە رابگرێت، هەروەها سزای كۆكای بدات بە راگرتنی هەتاهەتایی و دواتریش دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group