ئەردۆغان: روبەڕوبونەوەی ئیسرائیل ئەركێكی ئیسلامی و نیشتمانییە

پێش 1 هەفتە جیهان

ئەردۆغان رایگەیاند: روبەڕوبونەوەی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسرائیل ئەركێكی ئیسلامی و ئیمانی و نیشتمانییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری رایگەیاندوە، لەلایەن ئیسرائیلەوە گەنجێكمان بەشێوەیەكی دڕندانە كوژرا تا ئەمڕۆ 40 هەزار كەسی بێ تاوانیان كوشتوە كە 17 هەزاری منداڵە، بۆیە روبەڕوبونەوەی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسرائیل ئەركێكی ئیسلامی و ئیمانی و نیشتمانییە.
وتیشی: ئەو قۆناغە نوێیەی كە لەگەڵ میسر دەستمانپێكردوە بە خێر بۆ غەزە دەشكێتەوە، رێگە نادەین لە رێگەی سوپاكەمانەوە هیچ بابەتێكی سیاسی ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group