بەشێك لە بەڵگەنامەكانی دەزگای هەواڵگری دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بڵاودەكرێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان
زیندانێكی دەزگای هەواڵگری سوریا

رۆژنامەیەكی بەریتانی چەند بەڵگەنامەیەكی هەواڵگریی بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا باس لە وردەكارییەكانی دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا دەكات.
رۆژنامەی (The Sunday Times)ی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە، چوەتە ناو چوار بنكەی هەواڵگریی لە شاری حومس لە ناوەڕاستی سوریا چەند بەڵگەنامەیەكی هەواڵگریی دەستكەوتوە كە پەیوەندیدارن بە وردەكارییەكانی دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی روخاوی بەشار ئەسەد لە سوریاو دەزگاكەی بە دەزگای هەواڵگریی پێشوی ئەڵمانیای رۆژهەڵات لێكچواندوە.
راشیگەیاندوە، لە بەڵگەنامەكاندا دەركەوتوە دەستگیركراوەكان لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئەسەدەوە ئەشكەنجە دراون دوای ئەوەی لە زیندانی تاكەكەسیدا بەند كراون، هەروەها دەركەوتوە كە لە سوریا منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ دوای ئەوەی مامۆستاكەی سكاڵای لە دژی تۆمار كردوە بەهۆی ئەوەی وێنەیەكی بەشار ئەسەدی دڕاندوەو فڕێیداوەتە ناو زبڵدانەوە زیندانی كراوەو راپێچی بەردەم دادگایان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group