شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژنامه‌نوسان به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی روداوه‌كانن و له‌ ئێستادا كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوه‌ به‌رده‌وام ده‌چنه‌ ناو ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی تایبه‌تن به‌ كۆرۆنا و هه‌روه‌ها به‌ریككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توشبوان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت خۆپارێزیه‌كی كه‌م هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وان و هه‌ندێكیشیان ماسك و ده‌ستكێش و پێداویستی خۆپارێزی به‌كارناهێنن ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی شه‌قام به‌ به‌شداری كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هۆكار چیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خه‌مساردن؟ ئایا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان تا چه‌ند له‌ خه‌می گیانی رۆژنامه‌نوسانه‌؟ گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group