بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لەئەمریكا زیاتر لە 100 هەزار كەس ماڵوحاڵیان بەجێهێشت

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كارمەندانی بەرگری شارستانی ئەمریكا بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دارستانەكانی هۆڵیۆدی لە لۆسئەنجلۆش گرتۆتەوەو  فەرمانی چۆڵكردنی ناچاری لە ناوچەكەش دەرچوە.
دەیڤید ئاكونا بەرپرسی تیمەكانی بەرگری شارستانی ویلایەتی كالیفۆرنیا رایگەیاندوە، ئاگرێكی زۆر لە هۆڵیود هیڵز كەوتۆتەوەو تائێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوەو تەشەنەسەندنی بەهۆی وشكی ناوچەكەوەیە، لە هەمانكاتدا بایەكی بەهێز كە خێراییەكەی 60 تا 100 كیلۆمەتر بوە لە كاتژمێرێكدا وایكرد ئاگرەكە زۆر بەزویی تەشەنە بسەنێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەرپرسەكەی بەرگری شارستانی خستویەتیەڕو، لانیكەم  ئاگر لە پێنج ناوچەی جیاواز لەسەرانسەری لۆس ئەنجلۆس كەوتوەتەوەو 5 كەسیش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 130 هەزار كەس ناچاربون ناوچەكانیان چۆڵ بكەن و ماڵی ژمارەیەك ئەستێرەی ناوداری هۆلیود سوتاون.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group