قوباد تاڵەبانی: بۆ گەشەپێدان دەرگا كراوەیە بەڕوی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان دەرگا كراوەیە بەڕوی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان و بەتایبەتیش كۆمپانیا ئەمریكییەكان.
لەدوای مەراسیمی واژۆكردنی گرێبەستی پەرەپێدانی وێستگەی كارەبای بازیان لەنێوان هەردوو كۆمپانیای تورەس ئینێرجی و جەنەڕال ئێلكتریك، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە،  هەرێمی كوردستان دەرگای كراوەیە بەڕوی كۆمپانیا گەورەكانی جیهان و بە تایبەتیش كۆمپانیا ئەمریكییەكان، ئەو گرێبەستەی لەنێوان كۆمپانیای تۆرەس ئینێرجی و جەنەرال ئێلكتریك واژۆ كرا هاندەرێكی بەهێزە بۆ كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا خۆماڵییەكان كە بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، بەهەمو شێوەیەك هاوكارو پشتیوان دەبن و لەڕێوەڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكەدا سوپاسی هەمو ئەو كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانەی كردوە كە لە چەند ساڵی رابردودا سەرباری ئەو هەمو هێرشە ئامانجدارو سیاسیی و میدیاییەی دەكرایە سەر سلێمانی، ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی خۆجێی بەردەوامبون لە وەبەرهێنان و سلێمانیان كردە پێشەنگی وەبەرهێنان لە هەمو عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group