ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەر عەباس هەزار كەسی تێپەراند

12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە تەقینەوەكەی دوێنێی بەندەر عەباس، 18 كەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە هەزار كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە “بەهێزەی” كە دوێنێ شەممە، لە بەندەر عەباس-ی باشووری ئەو وڵاتە روویدا، 18 كەس گیانیانلەدەستداوە و تائێستاش، شەش كەس بێسەروشوێنن.
ئەوەش ئاشكراكرد، كۆی ژمارەی بریندارەكان هەزار كەسی تێپەڕاندووە و دەشڵێت، رەنگە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیانلەدەستداوە بەرزترببێتەوە.
هەروەها، حوسێن زەفەری وتەبێژی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، هۆكاری تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس، ماددە كیمیاییەكانی ناو كۆنتێنەرەكانی بەندەرەكە بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group